سلێمانی.. نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو 9 هەزار دینارە

لە سلێمانی نرخى یەك ئەمپێر کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى ڕابردوو بە 9 هەزار دینار دیاریكرا.

لیژنەی تایبەت بە دیاریکردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی، نرخەكەی بۆ مانگی ڕابردوو دیاریكرد، كه ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم و هەروەها كاتژمێرەکانی کارکردن دیاریكراوه‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕاگەیاندنى قائیمقامیەتى سلێمانى، مۆلیدە ئەهلییەکان لە مانگى ڕابردوودا له‌نێوان (220) بۆ (225) کاتژمێر کاریان کردووە، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باش  له‌ناو شاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌نێوان 9 هەزار بۆ 9 هەزار و 500 دینار دیاریكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، سوورن لەسەر پێکهێنانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا…
Total
0
Share