سودانی بڕیارێكی نوێی بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار دەركرد

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكرد ئەو كەسانەی كەمتەرخەمن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەمدواییە تایبەت بە چارەسەری بەرزی و نزمی ئاڵوگۆڕی دراو لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رێنوێنی كردووە بۆ “لێپرسینەوە لەوانەی كەمتەرخەمی دەكەن لە بڕیارەكانی ئەمدواییە تایبەت بە چارەسەری بەرزی و نزمی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و، سەرپێچیكردنی ئەو رێنماییانەی دەرچووە.

سودانی جەختیشیكردەوە لەسەر پەلەكردن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی 17ی كانونی دووەمی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران، دەربارەی كاركردن بە خاڵەكانی فرۆشتن بە كارتی ئەلیكترۆنی (POS) كە پێویستە تا 1ی حوزەیرانی 2023 كاری پێبكرێت.

لەكاتێكی پێشتردا ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەركرد، دواهەمینیان دابەزاندنی نرخی دۆلار بوو بۆ 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێك، سەرەڕای ناچاركردنی سەرجەم پڕۆژەكان و لەنێویشیاندا پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بۆ مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتییان و وەرگرتنی قیستەكان بەپێی نرخی فەرمیی دۆلار.

بابەتی پێشتر

پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

گفتوگۆ لەسەر پێشخستن و پەرەپێدانی كارەكانی راگەیاندنی یەكێتی كران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share