لایەنگرانی سەدر و عامری بۆ پشتگیری لە فەڵەستین چوونە سەر شەقامەکان

لە چەندین شاری عێراق لایەنگرانی موقتەدا سەدر و هادی عامری وەک پاڵپشتییەک لە فەڵەستین ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی هاوخەمی و پشتگیریان وتەوە.

پێشتر موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندبوو، کە خۆپیشاندان دەکەن وەک پشتگیرییەک بۆ گەلی فەڵەستین لە ژێر “هەڕەشەکانی ئیسرائیلدا”.

دواتر هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحیش ڕایگەیاند، ئەوانیش بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەکەن، دژی سوپای ئیرائیل و دەچنە سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ 15ی ئایار، لە یەک کاتدا خۆپیشاندەران لە شارەکانی بەغداد و بەسرە و زیقار و بابل ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ئاڵای فەڵەستین و عێراقەوە دروشمیان وتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکەی شەوی ڕابردوو کۆدەبێتەوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share