پەروەردەی عێراق لەبارەی هەژماركردنی نمرەی نیوەی ساڵ بۆ كۆتایی ساڵ چی دەڵێت؟

دەوام تا 8ی نیسان ڕادەگیرێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشكرایكرد، پێشنیاز نەكراوە بۆ هەژماركردنی نمرەكانی نیوەی ساڵ بۆ كۆتایی ساڵی خوێندن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار، حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی پەروەردە بە هیچ جۆرێك پێشنیازی نەكردووە بۆ ئەوەی نمرەی نیوەی ساڵ بۆ كۆتایی ساڵیش هەژمار بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان لەكاتی كۆرۆنادا، بەگوێرەی پێدراوەكان و لەسەر ئەرزی واقع بڕیاری لەبارەوە دەدرێت”.

وتەبێژەكەی پەروەردەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەر بڕیارێك لەبارەی تاقیكردنەوەكان و بارودۆخی خوێندكاران، پەیوەندی بە ئاستی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا هەیە كە بەشێوەیەكی ڕۆژانە گۆڕانكاری بەسەردا دێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كە لەنێو میدیاكانی عێراق باس لەوە كرا، وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی كردووە كە نمرەی نیوەی ساڵ بۆ تەواوی ساڵی خوێندن هەژمار بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌مواری یاسای زیندانییە سیاسییه‌كانی پەسەندکرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییانی سیاسی درا و پەسەندکرا. دەشڵێت، هەمواری…
Total
0
Share