بۆ گۆڕینەوەی دۆلارە بە 1320 دینار
لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بانكێك لق دەكاتەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، “لقی بانكی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەكرێتەوە”.

لە راگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراق بۆ گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بۆ دۆلاری ئەمریكی بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران، ‎پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆشی حەمەئاغا بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی بانكی هەرێمیی بازرگانی (RT Bank) و كاروان شێخ جەلال جێگری بەڕێوەبەری بانكەكە سەردانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییان كردووە.

ئاشكراشیكردووە، كاربەدەستانی بانكەكە لەگەڵ هەندرێن هیوا موفتی بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە بەشی ترانزێتی تێرمیناڵی فڕۆكەخانە شوێنی كردنەوەی لقی بانكی (RT Bank)ـیان دیاریكردووە كە لە زووترین كاتدا بۆ خزمەتی گەشتیاران دەكرێتەوە.

كردنەوەی لقی بانكی (RT Bank) لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دوای ئەوە دێت كە بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا 100 دۆلاری ئەمریكی بە 132 هەزار دینار لە فڕۆكەخانەكانی سلێمانی، هەولێر و بەغداد بدرێت بە گەشتیاران و هەر گەشتیارێك بڕی حەوت هەزار دۆلاری بەو نرخە بۆ دەگۆڕدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسی: سبەینێ بەفر و بارانە

بابەتی دواتر

جەوهەر ئاغای هەركی: لایەنێك هەوڵی تیرۆركردنم دەدات كە دەیەوێت هەمووان بكات بە كۆیلەی خۆی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share