شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق گەیشتە شەنگال

بەهۆی ئەو دۆخە ئەمنییەی چەند ڕۆژێکە قەزای شەنگالی گرتووەتەوە و بەهۆی هێرشی ‏سوپای عێراق بۆسەر ناوچەكە، شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق سەردانی قەزاکەی کرد. ‏

بەیانیی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و عەبدولئەمیر ‏شەمەری جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەسەرۆکایەتیی شاندێکی ‏باڵای سەربازیی گەیشتنە قەزای شەنگال، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنیی ‏شارەکە دوای پێکدادانەکانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە.‏

ماوەی چەند ڕۆژێکە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی یەکینەکانی ‏بەرخودانی شەنگال – یەبەشە بەردەوامە، بەوهۆیەوە لەناو هێزەکانی هەردوولادا قوربانی ‏هەن.‏

حکومەتی عێراق داوای چۆڵکردنی شەنگال دەکات لەلایەن یەبەشەوە، یەکینەکانی ‏بەرخودانی شەنگالیش ڕەتیدەکاتەوە ناوچەكە چۆڵبکەن، بەو پێیەی هێزەكانیان لە خەڵكە ‏ڕەسەنەكەی ناوچەكەن و هەروەها لە شەڕی داعشدا شەنگال و ئێزدییەكانیان پاراستووە.‏

لە 9ی تشرینی یەکەمی 2020دا هەولێر و بەغداد ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی ‏دۆخی شەنگال، ڕێککەوتنەکە سەبارەت بە لایەنی ئەمنی و ئیداریی و ‏خزمەتگوزارییەکانی قەزاکەیە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مام غەفور یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی کوردستان کە هاوڕێی سەرۆک مام جەلال بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچـ.ـی دوایـ.ـی پێشمەرگەی دێرین مام غەفور،…
Total
0
Share