رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی و رێكخراوی دەستپێشخەریی نادیە، بەردی بناغەی پڕۆژەی بونیادنانی گۆڕستان و مۆنیومێنتی قوربانییانی ئێزدی-ـیان دانا.
پڕۆژەكە دەكەوێتە سنووری قەزای شنگال و جگە لەوەی روفاتی قوربانییانی ئێزدی كە لەلایەن تیرۆریستانەوە كوژراون لەخۆدەگرێت، دەبێتە مۆنیومێنت و شوێنی یادەوەریی قوربانییەكان.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا كاركردن لە پڕۆژەكەدا بە تەواوەتی دەستپێبكات و جگە لە رێكخراوی “دەستپێشخەریی نادیە” و رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و ئەندازیاران و كرێكارانی خۆبەخشی ئێزدی لە پڕۆژەكەدا بەشدارن و رۆڵیان لە جێبەجێكردنیدا دەبێت.