حكومەتی هەرێم زەوی بۆ ئەم كەسانە دابیندەكات و قەرەبوودەكرێنەوە

حكومەتی هەرێم قەرەبووی 641 جوتیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی ڕاپەرین دەكاتەوە و بۆ هەر جوتیارێك لە بەرامبەر دوو دۆنم زەوی بە پارچەیەك زەویی نیشتەجێبوون بە ڕووبەری 200 مەتر دووجا قەرەبوو بكرێنەوە.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیران كە لە 29ی ئەم مانگە دەرچووێندراوە و تێیدا هاتووە، “لە پێناو بەرجەستەكردنی دادپەروەری و یەكسانی لە مامەڵەكردن، بڕیاریمان دا بە قەرەبووكردنەوەی 641 جوتیاری سنووری ئیدارەی راپەڕین كە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان كەوتووەتە سنووری شارەوانییەكانەوە”.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، هەر جوتیارێك لە بەرامبەر دوو دۆنم زەوی، بە پارچەیەك زەویی نیشتەجێبوون بە ڕووبەری 200 مەتر دووجا قەرەبوودەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”. سەرۆکایەتیی هەرێم…
Total
0
Share