لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران روونكردنەوە دەدرێت

هاوكاتی بڕیاری فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكان بە هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێك، بانكی ناوەندیی عێراق دەڵێت، لە فڕۆكەخانەی بەغداد رۆژانە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر خزمەتگوزارییەكە كارایە.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، نووسینگەی میدیایی بانكی ناوەندی رایگەیاند، فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران كە بریتییە لە هەزار و 320 دینار بە درێژایی رۆژانی هەفتە بەردەستە.

راگەیەندراوەكە جەختدەكاتەوە كە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی بەغداد رۆژانە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر كارایە و دۆلار بەو نرخەی دیاریكراوە دەدرێت بە گەشتیاران، بەڵام دیارنییە بڕیارەكە لە فڕۆكەخانەكانی دیكەش بەو جۆرە دەبێت یاخود نا.

دوێنێ بانكی ناوەندی بە فەرمی بڕیاری دا لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێت بە گەشتیاران.

بابەتی پێشتر

ژمارەی دارخورماكانی عێراق 20 ملیۆنی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێك بەهۆی تێكچوونی سیستمی غازەوە سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق مووچەی مانگی 11 دابەشدەكات

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینان بەو 100 هەزار دینارە زیادەیەشەوە كە حكومەتی…
Total
0
Share