وەزارەتی دەرەوە: 11 عێراقی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە بۆ 11 كەس بەرزبووەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئامارە نوێیەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، سەرجەمیان لە توركیا گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، “تیمە مەیدانییەكانمان لە ناوچە جیاوازەكانی زەرەرمەند بە بومەلەرزە هەن”.

دووپاتیشیكردەوە، بەردەوامن لە پێدانی پاسپۆرت بەوانەی پاسپۆرتەكانیان لەو وڵاتە بەهۆی رووداوەكەوە لەدەستداوە.

بەرەبەیانی دووشەممەی رابردوو 6ی شوبات بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر لە ناوەندی پارێزگای مەرەش روویدا و زیانی گەورەی گیانی و ماددی بە چەند ناوچە و پارێزگایەك لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سوریا گەیاند.

بەهۆی بومەلەرزەكەوە تا ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی نزیكەی 37 هەزار كەس راگەیەندراوە.

بابەتی پێشتر

باڵۆنێك و سێ پێكهاتەی نامۆ<br> چین ئەوانەی لە ئاسمانی ئەمریكای باكووردا بینراون؟

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەغداد پزیشکێک کوژرا

ئەمڕۆ پزیشکێکی منداڵان لە شاری بەغداد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دکتۆر…
Total
0
Share