نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو ماسیگرە سعودی و کوەیتییەی لە عێراق کوژران

ماوەی چەند رۆژێکە دوو ماسیگر کە یەکێکیان بە رەگەز سعودییە و ئەوی دیکەیان کوەیتییە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەناو خاکی عێراق بێسەروشوێن بوون و ئێوارەی دوێنێ سێشەممەش تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

دوو ماسیگرەکە بە ناوەکانی ئەنوەر زەفیری کە بە رەگەز سعودی بووە و هاوڵاتی فەیسەڵ مەتیری کە بە رەگەز کوەیتی بووە، بە ئۆتۆمبێلی خۆیانەوە لە سنووری کوەیتەوە داخڵی عێراق بوون بە مەبەستی گەشت و گوەزار روویان لە پارێزگای ئەنبار کردووە.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەسەر گەیشتنی دوو گەشتیارەکەدا تێپەڕدەبێت و پەیوەندییان بە کەسوکاریانەوە دەپچڕێت، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی هەڵمەتی گەڕان بەدوایاندا دەستپێدەکات.

دوێنێ سێشەممە، تەرمی هەردوو گەشتیارەکە لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا لە بیابانی ئەنبار دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بۆمبێکی چێندراوی کۆن بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە و ئۆتۆمبێلەکەیان ئاگریگرتووە ئەوەش هۆکاری گیانلەدەستدانیان بووە.
بڕیارە لە زووترین کاتدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق تەرمەکان رادەستی وڵاتەکانیان بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
زیاتر ببینە

یوسف كلابی: پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share