د. بڕیار رەشید: سلێمانی دووبارە قوربانییە        

بڕیار رەشید

د. بڕیار رەشید رایگەیاند، گۆڕینی دینار بە دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی تا ئێستا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی جێبەجێنەکراوە و سلێمانی دووبارە قوربانییە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوای ئەوەی لە 18ی کانوونی دووەم داوایەکمان ئاراستەی بانکی ناوەندی کرد بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێریش هاوشێوەی فڕۆکەخانەی بەغداد دۆلار بدرێت بە هاوڵاتییان بە نرخی بانکی ناوەندی، دوا جار 29ی کانوونی دووەم بانکی ناوەندی رەزامەندیی دەربڕی و هەریەکە لە بانکی (رافیدەین، رەشید، TBI ) راسپاردووە کە هەستن بەو کارە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بانکی رافیدەین لقی لە هەرێمی کوردستان نییه، تەنها بانکی رەشید و TBI لقیان هەیە، بۆیە بەرواری 9 ی شوبات سەردانی هەریەک بیلال سباح بەڕێوبەری گشتی بانکی   TBIو خاتوو زەینەب بەرێوبەریی لقی ئەو بانکەم کرد لە بەغداد، ئەوان بڕیاریان نەداوە کە لە ناو فڕۆکەخانەی سلێمانی لق بکەنەوە، چونکە بە پێی قسەی خۆیان  قازانجەکەی بۆ ئەوان کەمەو بەشی تێچووی کردنەوە و تێچووی کارمەندەکان ناکات”.

باسیلەوەش کرد، “لای خۆمانەوە بانکی ناوەندیمان ئاگادارکردەوە لەوەی ئەو دوو بانکە بڕیارەکەی لە سلێمانی جێبەجێناکـەن، چاوەڕوانی بڕیاری بانکی ناوەندی دەبین بۆ ئەوەی یان ئەو دوو بانکە پەیوەست کات بە کردنەوەی لقێکی کاتی لە نێو فڕۆکەخانەی سلێمانی یاخود ئەو بڕە پارەیەی دانراوە بۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بدات بە یەکێک لەو بانکانەی لە نێو فڕۆکەخانەی سلێمانی لقیان هەیە تاوەکو کارئاسانی بۆ گوڕینی دراو بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران بکەن”.

بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، “گرفەتەکە دیسان رووبەری سلێمانی بووەتەوە بانکی ناوەنی هەرێم لقی سلێمانی راستەوخۆ سەر بە بانکی ناوەندی عێراق نییە، بۆیە ناتوانێت راستەوخۆ دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەرگرێت و لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر ئامادە نییە هاوکاری بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی بکات”.

بۆیە ئەمە هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی زۆربەی گەشتیاران جارێکی تر روو لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ناکەن، بەڵکو بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر دەڕۆن .

بابەتی پێشتر

چامپیۆنزلیگ، بێلینگهام لە لیڤەرپوڵ دووردەخاتەوە

بابەتی دواتر

باڵۆنێك و سێ پێكهاتەی نامۆ<br> چین ئەوانەی لە ئاسمانی ئەمریكای باكووردا بینراون؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share