ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرا.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە هەمواری یاسای ژمارە 12 ی ساڵی 2018 تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرا”.
پرۆژە یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، خۆی لە هەمواری 14 ماددەی یاساکە دەبینێتەوە و تێیدا دەستەواژەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران وئەنجومەنی پارێزگاکان دەگۆڕێت لە هەموو ماددەکانی ناو یاساکەدا.
هەر بە پێی پرۆژە هەموارەکە، پێویستە پێش 45 رۆژ لە کۆتاییهاتنی خولی هەردوو ئەنجومەنەکە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.