ماوەى پێنج ڕۆژە نەتوانراوە ئاگرى بيرە نه‌وته‌كانی كێڵگەى خەبازە لە كەركوك بكوژرێنێتەوە، كە له ئه‌نجامی “په‌لامارێكی تیرۆریستی”ی چەكدارانى داعش گڕیان گرتووە.
قەیس عەبدولڕەزاق، بەرپرسى ڕاگەياندنى بەڕێوبەرايەتیى بەرگريى شارستانیی كەركوك لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، “ماوەى پێنج ڕۆژە سه‌رگه‌رمی كوژاندنەوەى ئاگرى ئەو بيرە نه‌وتانه‌ن كە چەكدارانى ڕێكخراوى تيرۆريستيى داعش ته‌قاندوویاننه‌ته‌وه”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “چەند ڕۆژێكە هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه و بەرەوپێشچوونمان هەیە، بەڵام نه‌مانتوانیوه به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ئاگره‌كاندا سه‌ركه‌وین، بەهۆى ئەو فشارە گەورەيەى گاز كە لە قوڵایی بيرەكانەوە بەرەو سەرەوە دەردەپەڕێت، تۆپەڵە ئاگرى گەورە دروستدەكات”.
بەرپرسى ڕاگەياندنى بەڕێوبەرايەتیى بەرگريى شارستانیی كەركوك باسی له‌وه‌شكرد، هه‌موو تواناى هونه‌ریی خۆیان بۆ كوژاندنەوەى ئاگرەكە به‌كارهێناوه و هاوكارىی پێويستيشيان لە كەرەستە و پێداويستی له كۆمپانياى نەوتى باكوورەوە پێگەيشتووە.
ڕۆژى 9ى كانونى يەكەم لە “پەلامارێكى تيرۆريستىی داعشدا” بۆ سەر هەردوو بير‌ى ژمارە 33 و 44ى كێڵگەى خەبازە لە كەركوك، بیرەكانی ئەو كێڵگانە تەقێندرانەوە.