سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریكا: چۆن دەنگدەدرێت و ‘سەنگی ویلایەت’ چییە؟

بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی ڤێرجینیا فۆتۆ: Reuters

سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریكا سیستمێكی ئاسایی نییە كە تیایدا خاوەن زۆرترین دەنگی دەنگدەران ببێتە براوە، بەهۆیەوە لە دوا حەوت هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا كۆمارییەكان شەش جار شكستیان هێناوە، بەڵام 12 ساڵیان لە كۆشكی سپی بەسەربرد.

دوو جار لە دوا پێنج هەڵبژاردندا، ئەو پاڵێوراوەی زۆرترین ژمارەی دەنگەكانی بەدەستهێنا نەیتوانی بگاتە كۆشی سپی. بۆ نمونە دەكرێت هیچ كەسێك لە 39 ویلایەتدا لە كۆی 50 ویلایەتەكە دەنگت پێنەدات و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵبژاردنەكە ببیتەوە. ئەم هاوكێشەیە چۆنە؟

هەموو چوار ساڵ جارێك ویلایەتە یەكگرتووەكان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەكات و دەیان ملیۆن كەس لەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداری تیادەكەن، بەڵام بە كردەیی گەل بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەنگ بۆ سەرۆك نادەن، بەڵكو دەنگ بۆ دەستەی هەڵبژاردن دەدەن كە ناوی (كۆمەڵەی هەڵبژاردنە – electoral college) و لە 538 نوێنەری هەڵبژاردن یان (electors) پێكدێت. هەر ویلایەتێك سەنگ یان ژمارەیەك لە نوینەری هەڵبژاردن هەیە، هەر پاڵێوراوێكی سەرۆكایەتی پێویستی بە 270 دەنگی نوێنەرانی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە كۆشكی سپی.

ژمارەی نوێنەرانی هەڵبژێردراو پەیوەندیدارە بە كاپیتۆڵ، ئەنجومەنی پیران 100 سیناتۆری تیایدا هەیە و ئەنجومەنی نوێنەرانیش 435 ئەندام. بەمەش هەر ویلایەتێك ژمارەیەك نوێنەری هەڵبژێردراوی هەیە.

بۆ نمونە كالیفۆڕنیا 53 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو سیناتۆری هەیە بەمەش 55 نوێنەری هەڵبژاردنی هەیە و سیستمەكەش بەشێوەی سەرجەم یان هیچ دەبێت. بەجۆرێك براوەی زۆرینەی دەنگی نوێنەران دەبێتە براوەی هەموو. واتە ئەگەر دەنگی 27 نوێنەری هەڵبژاردنت بردەوە هەر 53 نوێنەرەكەت بۆ ئەژماردەكرێت و ڕكابەرەكەشت هەمووی لەدەستدەدات. یەكەم پاڵێوراویش كە دەگاتە 270 دەنگ دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا.. پیاوێك بە ‘داسچەقۆ’وە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لە كەناراوەكانی ڕۆژئاوای سریلانكا 120 نەهەنگ ڕزگاركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share