حكومەتی سوریا بڕیارێكی لەبارەی وەرگرتنی كۆمەك و هاوكارییەكانەوە دەركرد و بە عێراقییەكان دەڵێت، “بە پیكاب بۆمان مەنێرن”.
ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، بڕیاریدا ناردنی كۆمەك بە ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب بۆ سوریا قەدەغەبكرێت و رایگەیاند، سوریا رێگەنادات.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، حكومەتی سوریا بڕیاریداوە رێگەنەدات بە چوونەژوورەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پیكاب كە لە عێراقەوە كۆمەكی پێدەگەیەنن.
ناوەڕۆكی بڕیارەكەی حكومەتی سوریا دەڵێت، “سووتەمەنیی پێویستمان نییە بۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە، بۆیە تەنها بە بارهەڵگری سەرووی پێنج تۆنی كۆمەك و هاوكارییەكانتان بهێنن”.