دادگای فیدراڵی وادەی تاوتوێكردنی تانەكانی یاسای بودجەی دیاریكرد

باڵەخانەی دەسەڵاتی دادوەریی فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدراڵی وادەیەكی نوێی بۆ چاوخشاندنەوە بە تانەكان لەسەر یاسای بودجە دیاریكرد.

دادگاكە ئەمڕۆ بڕیاریدا لە 19ی ئەم مانگە دانیشتنێكی تایبەت ئەنجامبدات بۆ تاوتوێكردنی ئەو تانانەی سەبارەت بە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 پێشكەشكراون.

لە 24ی ئابی ڕابردوو دادگای فیدراڵی تاوتوێكردنی ئەو پرسەی بۆ ئەم مانگە دواخست.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپارد بۆ تانەدان لەسەر هەندێك لە بەند و ماددەكانی یاسای بودجە، پاش گۆڕانكاری و دەستكاریكردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران لەكاتی پەسەندكردنیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تەیف سامى 48 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی هەرێمی ڕەتکردەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بڕی داهاتی نانەوتیی هەرێمی…
Total
0
Share