(ڤیدیۆ) مان سیتی لە ڤێلانسی بردەوە و پلەی دووەمی گرتەوە

یانه‌ی مانچستەر سیتی یاریی هەفتەی (23)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر ئەستۆن ڤێلا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئەمشه‌و یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (23)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانەی مانچستەر سیتی له‌ “ئیتیحاد ستادیەم” میوانداریی یانه‌ی ئەستۆن ڤێلا کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بە گۆڵێک له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “سیتیزنس” له‌ خوله‌کەکانی چوار، 39، 45 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆ، ئیلکای گۆندوگان، ڕیاز مەحریزەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی “ڤێلانس” لە خولەکی 61 لەلایەن ئۆلی واتکینزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (48) خاڵ گەڕایەوە بۆ پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ، یانەی مانچستەر یونایتدی گەڕاندەوە بۆ پلەی سێیەم، هەروەها ئەستۆن ڤێلا بە (28) خاڵەوە چووە پلەی (11).

بابەتی پێشتر

سوریا رێگەنادات "پیكابی عێراقی" كۆمەكی پێبگەیەنێت

بابەتی دواتر

سێلتا ڤیگۆ 0-1 ئەتلەتیکۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاڤانی چاوەڕێی وەڵامی ڤالێنسیایە

ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ناوداری ئۆرۆگوای و پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد چاوەڕێی وەڵامی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی-یە. ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی…
Total
0
Share