بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دەزگا ئەمنییەکان ئامادەیبوون، دۆخی ئەمنی و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گەشەسەندن و پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی، هەواڵگری و ئەمنییەکان کرایەوە وەک فاکتەرێکی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک کە ژیان و ئارامیی هاوڵاتییان بخاتە مەترسییەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە کردە سەربازی و هەواڵگرییە هاوبەشەکانی نێوان دەزگاکانی هەرێم و بەغداد کرد و وتی، “هەماهەنگی و هاریکارییەکان لە ماوەی رابردوودا ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەریان هەبووە، بۆیە دەبێت لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییەتەوە لە هەوڵەکانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان بەردەوامبین”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: ئاگاداری دراوی ساختە بن

بابەتی دواتر

سوریا رێگەنادات "پیكابی عێراقی" كۆمەكی پێبگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستنابێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكانی…
Total
0
Share