باكووری كوردستان.. گەنجێك دوای 149 كاتژمێر مانەوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا رزگاركرا

چیرۆكی ئەو كەسانەی تا ئێستا بە زیندوویی ماونەتەوە لە ژێر داروپەردووی ئەو بینا و باڵەخانانەی بەهۆی بومەلەرزەوە لە باكووری كوردستان و توركیا رووخاون بەردەوامە، ئەمڕۆ چەند كەسێكی دیكە رزگاركران.

لە شاری هاتای لە باكووری كوردستان، گەنجێك دوای 149 كاتژمێر مانەوە لە ژێر داروپەردووی ئەو بینا و باڵەخانانەی بەهۆی بومەلەرزەوە رووخاون بە زیندوویی دەرهێنرا و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

هەر ئەمڕۆ یەكشەممە و لە هەمان شار، منداڵێكی تەمەن حەوت مانگ دوای 140 كاتژمێر مانەوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا رزگاركرا.

یەكێكی دیكە لەو كەسانەی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكانی شاری هاتای رزگاركران، كچێكی تەمەن حەوت ساڵانە كە ماوەی 131 كاتژمێر لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی چوار نهۆمیی رووخاودا رزگاركرا، پێشتریش دایكی كچەكە كە تەمەنی 27 ساڵە، بە زیندوویی رزگاركرابوو.

بابەتی پێشتر

پێنج تیرۆریست لە زنجیرەچیای حەمرین كوژران

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی دۆلار بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانبوو

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی گرانبووە و سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لەمشەوەوە 50 دینار چووەتەسەر نرخەكەی. ئازاد محەمەد…
Total
0
Share