ڕیاڵ مەدرید دوو پایەی لیڤەرپوڵ دەڕوخێنێت

سەرچاوەکان ئاماژە بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی محەممەد سەڵاح و یۆرگن کلۆپ دەکەن، لە لیڤەرپوڵەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

تۆڕی “Football Insider” بڵاویکردووەتەوە، کە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ بیر لە فرۆشتنی محەممەد سەڵاحی میسڕی دەکەنەوە.

یاریزانەکە بە چەندین یانەوە بەستراوەتەوە لە نموونەی پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ناوبراو یەکلاکەرەوەبێت لە گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی “El Nacional”ی ئیسپانی نووسیویەتی، بەرپرسانی یانەی شاهانە بە نهێنی لەگەڵ یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دانوستاندنیان کردووە و کەناڵێکی گفتوگۆیان بە کراوەیی لەنێوان جەمسەرەکاندا کردووەتەوە.

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی “مێرەنگی” پێیوایە، لە ئەگەری دوورخستنەوە، یاخود ڕۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی-دا، کلۆپ باشترین جێگرەوەیە و لە ئێستاوە ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

کیسێ خیانەت لە میلان دەکات؟

بابەتی دواتر

ڕاداری زەبەلاحەکانی "پریمەرلیگ" لەسەر ناپۆلی-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share