(ڤیدیۆ) یەکەم ڕۆژی ئۆڵۆمپیاد و بۆ گەورەکانی تۆپی پێ چاوەڕواننەکراو بوو

هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە یەکەم گەڕی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 شکستیانهێنا.

ئەمڕۆ، پێنجشەممە یەکەمین روبەڕوبوونەوەکانی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدران، تیایدا زۆرینەی هەڵبژاردە گەورەکان شکستیانهێنا.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەبێ گۆڵ یەکسانبوونی بەرامبەر میسڕ تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی پێکهاتەکە چەندین ناوداری وەک پێدری و ئاسینسیۆی لەخۆگرتووە.

لەهەمان گەڕدا، هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئەرجەنتین دۆڕاندنیان تۆمارکرد، لە یاری لوتکەشدا پێکهاتەی ئۆڵۆمپی بەرازیل بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو بردنەوەی بەرامبەر مەکینەکانی ئەڵمانیا تۆمارکرد.

ئەنجامەکان:

میسڕ 0-0 ئیسپانیا

مەکسیک 4-1 فەرەنسا

نیوزلەندا 1-0 کۆریای باشوور

کۆتدیڤوار 2-1 سعودیە

ئەرجەنتین 0-2 ئوسترالیا

ژاپۆن 1-0 ئەفریقای باشوور

هندۆراس 0-1 ڕۆمانیا

بەرازیل 4-2 ئەڵمانیا

بابەتی پێشتر

ئاگر لە كامپی عەربەت منداڵێكی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

ماكرۆن داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share