دوای شکستی ئینتەر، کۆنتی هەڵەی بەرانبەر کاپێلۆ و سکای سپۆرت کرد

ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە دوای شکستی ئینتەر لە ڕێگەی وەڵامەکانیەوە کاپێلۆ و کەناڵی سکای سپۆرتی دڵگران کرد

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا و لە خولەکە کرایە دەرەوە، ئەوەش توڕەیی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانە ئیتاڵیەکەی گەیاندە ترۆپک.

لەدوای یارییەکە کەناڵی سکای سپۆرت چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نێراتزۆری ئەنجامدا، ڕاهێنەرەکە لە وەڵامەکانیدا ڕایگەیاند، ” پێکهاتەکەمان هەموو شتێکی کرد، باوەڕپێنەکراوە لە ماوەی 180 خولەکدا نەمانتوانی گۆڵێک بەرانبەر شاختار تۆماربکەین، بێزارین و حەزیش ناکەم باس لە بێچانسی بکەین”.

لە وەڵامی هۆکارەکانی شکستی ئینتەردا، کۆنتی دەڵێت، ” ئەوەی روبەڕومان دەبێتەوە مەحاڵ دەکات بە ڕاستی، دەچێتە کلێسا دەپاڕێتەوە و سیستمی یاریکردنی بەرانبەرمان دەگۆڕێت”.

لێرەدا پێشکەشکار دەڵێت، ” بەڵام ئینتەر لە خولی ئەوروپی بەرانبەر هەمان ئەو تیپانە گۆڵی تۆمارکردووە؟

کۆنتی دەڵێت، ” بەڵام ئەمجارە بە شێوەیەکی جیاواز ڕوبەڕومان بوونەوە، ئێمە سەرکەوتوو نەبووین لە تۆماری گۆڵ و کاتێکیش گۆڵ تۆمارناکەیت گۆڵت لەسەر تۆماردەکرێت، هەروەها لەگەڵ داوەران و ڤار چانسمان نەبوو، لە داهاتوودا بیربکەنەوە ئینجا ئەم پرسیارانە ئاڕاستەبکەن”.

فابیۆ کاپێلۆ، ڕاهێنەری ئەزمونداری ئیتاڵی وەک شرۆڤەکارێکی کەناڵەکە پرسیار دەکات: ئایا کوالیتی پێکهاتەکەتان باش نییە؟

کۆنتی بە توڕەییەوە وەڵامدەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ” هیچ شتێک بەدی ناکەم تاوەکو وەڵامبدەمەوە”.

کاپێلۆ پرسیاری دووەم ئاڕاستەی کۆنتی دەکات و دەڵێت: دوای ئەوەی شاختار پلانی گۆڕی و لوکاکۆیان پەکخست، پلانی یەدەگت چی بوو؟

کۆنتی دەڵێت، ” بەڵێ پلانی یەدەگم هەبوو، بەڵام ئێرە شوێنێکی گونجاو نییە بۆ ڕوونکردنەوە، ڕکابەران گوێبیستمان دەبن و کارەسات ڕوودەدات”.

پێشکەشکاری پرۆگرام بە بێزارییەوە وەڵامی کۆنتی دەداتەوە و ڕایگەیەنێت، ” هەمیشە دەڵێین ئەوەی دەیباتەوە ئاهەنگ دەگێڕێت و دۆڕاویش ڕوونکردنەوە دەدات، بەڵام ئەوە ڕووینەدا”.

پاشان کاپێلۆ لە ڕوونکردنەوەکانیدا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی ڕاهێنەری نێراتزۆری دەکات و دەڵێت، ” پێویستە هێزی ئەوەت تیادا بێت وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە، ئاسانە لە کاتی بردنەوەدا بە زەردەخەنەیەکەوە لەبەردەم کامێرای میدیاکان ئامادەبیت، لە کاتی دۆڕاندنیشدا ڕێزی ئەوانە بگریت کە پرسیارت لێدەکەن، دەبێت وەڵامەکانت بەوپەڕی ڕەوشت بەرزیەوە ئاڕاستەبکەیت، تۆ ڕاهێنەریت پێویستت بە چارەسەری دیکەیە، ئەمڕۆ شاختار لوکاکۆی ڕاگرتەوە و وەک دیل پیێرۆ دەڵێت لەڕووی دەروونیەوە ونبوو، بەڵام کۆنتی چی کرد؟ لاوتارۆی لە یاریگا هێنایە دەرەوە، پرسیاری پلانی حاڵەتە نەخوازراوەکانم لێکرد کەچی پێمدەڵێت ئەمشەو باسی ناکەین”.

بابەتی پێشتر

چەند کوردێک لە دۆسیەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێراندا دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

بازرگانێكی مرۆڤ و دەیان داعش دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share