چاڤی دڵتەنگ و توڕەیە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە لەو دۆخەى یانەکەى تێیکەوتووە و پێیوایە یاریزانەکان کەمتەرخەم بوون لە یارییکردندا.

چاڤی دەڵێت دەبوو بردنەوە بەدەستبهێنین لەبەرئەوەى ئەنجامی یارییەکە زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

ئەمە خراپترین یاریی ئێمە بوو لەم وەرزەدا

من زۆر توڕەم

ڕۆژێکی قورس بوو بۆ ئێمە

هیچ بیانویەکمان نییە، شایستەى شکست بوین، ئەمڕۆ ڕۆژی ئێمە نەبوو

چانسی زۆرمان بۆ دروستبوو بەڵام سودمان لێوەرنەگرت

خواستی بردنەوەمان نەبوو بۆ ئەوەى ببینە پاڵەوان پێویستە خواستمان هەبێت

تێناگەم چی ڕوودەدات، دوێنێ قسەمان لەسەر ئەوە کرد کە بردنەوەى ئەم یارییە زۆر گرنگە ، کەچی نەمانبردەوە

تایمی دووەم باشتر بوین بەڵام سودی نەبوو نەمانتوانی گۆڵ بکەین

ناتوانین بەمورتاحی هەوڵ بدەین ناسناوی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنین، دەبێت بزانین ئێمە ڕکابەری ڕیاڵ مەدرید دەکەین کە وەرزی ڕابردوو پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیا بووە

من بەرپرسی یەکەمم لەم شکستەدا و پێویستە ڕەخنە لەخۆمان بگرین

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە کە چواریان خوشک و بران

بابەتی دواتر

یەکەم لێدوانی ئیبراهیمۆڤیچ دواى گەڕانەوەى بۆ یارییکردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share