شنگال.. بەغداد هێزی زیاتر بڵاودەكاتەوە و ئاوارەكان دەگەڕێندرێنەوە

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “هێزی زیاتر لە شنگال جێگیردەكەن.”

بڵاوكردنەوە و جێگیركردنی هێزی زیاتر، “بە گوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دەكرێت و مەبەست لێی ئامادەكاری و ڕێگەخۆشكردنە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی شنگال”، وەك غانمی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا ڕایگەیاند.

ناوبراو وتیشی، سەرباری زیادكردنی ژمارەی كارمەندانی پۆلیس و بڵاوكردنەوەی هێزی ئەمنی لە ناوچەكەدا، فەرمانیكردووە “بە كردنەوەی فەرمانگەكانی هاتوچۆ و پۆلیسی فریاكەوتن و نەهێشتنی تاوان لە شنگال لەپێناو بەرقەراركردنی ئاسایش و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان.”

وەزیری ناوخۆی عێراق دوای سەردانێكی مەیدانی بۆ شنگال، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا لە موسڵ ئاشكرایكرد كە “ڕێككەوتنی شنگال خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و كارەكان بە ئاسایی بەڕێوەدەچن و تا ئێستا دۆخەكە باشە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا بڕگەكانی ڕێككەوتنەكە زیاتر جێبەجێ دەكرێن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی كاندیدی یەكێتی دەكات
پەرلەمانتارێك: سازانی سیاسی لەنێوان چێوە و سوننەكان هەیە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، سازانی سیاسی لەنێوان چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەكان هەیە و دەشڵێت، پشتیوانیی كاندیدی…
Total
0
Share