سەركردەیەكی حەشدی شەعبی و ‘دادوەرێكی نێودەوڵەتی’ دەستگیركران

لە كەركوك كەسێك دەستگیركرا كە بە ناوی سەرۆكی پەرلەمان و چەندین كاربەدەستی گەورەی تری دەوڵەتەوە كاریكردووە، لە بەغداد-یش سەركردەیەكی حەشدی شەعبی دەستگیركرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم، هێزە ئەمنییەكانی كەركوك پیاوێكیان دەستگیركرد كە خۆی وەك دادوەری نێودەوڵەتی ناساندووە و چەندین ساختەكاری ئەنجامداوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دەستگیركراوەكە خۆی وەك دادوەر لە دادگای نێودەوڵەتیی بە دەزگاكانی دەوڵەت ناساندووە و بانگەشەی ئەوەی كردووە كە تایبەتە بە چارەسەركردنی كێشەكان. لەكاتی سەردانیدا بۆ دامەزراوە و فەرمانگەكان، هەروەها كاتی فێڵكردن لە هاوڵاتییان و بانگەشەكردنی ڕاییكردنی مامەڵەكانیان لەبەرانبەر پارەدا، نووسراوی ساختەی لەگەڵ خۆیدا بردووە كە بە ساختە پەراوێزی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و وەزیرەكانی لە نووسراو و بەڵگەنامە و مامەڵەكاندا نووسیوە.

تۆمەتبارەكە لە گەڕەكی زەورا لە كەركوك دەستگیركراوە و لە ماڵەكەیدا دەستگیراوە بەسەر چەندین مۆر و بەڵگەنامە و نووسراوی ساختەدا گیراوە.

هەر ئەمڕۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەغداد حامد جەزائیری یەكێك لە سەركردەكانی حەشد-یان دەستگیركرد. هەرچەندە ناوبراو لە بارەگایەكی حەشدی شەعبی-دا دەستگیركراوە، هێزەكانی حەشد دەڵێن، “جەزائیری پێشتر سەركردەی حەشدی شەعبی بووە و بە تۆمەتی سەرپێچێكردنی ڕێنماییەكانی حەشد دەستگیركراوە.”

 

حامد جەزائیری و ئەبو  مەهدی موهەندس
بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی فەوجەكەی سەربە حەشدی شەعبی-یەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

شنگال.. بەغداد هێزی زیاتر بڵاودەكاتەوە و ئاوارەكان دەگەڕێندرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە بەسرە روویدا

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق روویدا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بە توركیامان راگەیاندووە رۆژی شەممەی داهاتوو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی…
Total
0
Share