وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی فەوجەكەی سەربە حەشدی شەعبی-یەوە ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كوردستان ڕایگەیاندووە، “دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە، كە هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت”.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لەبارەی بڵابوونەوەی هەواڵێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستكردنی هێزێكی ‌‌چەكداری كورد لە پارێزگای كەركوك كە سەربە حەشدی شەعبی بێت، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەكە”.

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە، كە هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت و ئەوان ئاگاداری دروستبوونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای كەركوك”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “حەشدی شەعبی لەلایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەن و ئەگەر هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لەلایەن سەرۆكایەتیی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی”.

بابەتی پەیوەندیدار.. “دروستكردنی فەوجێكی كوردیی سەربە حەشدی شەعبی دووبارەبوونەوەی جاشایەتییە”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، رایدەگەیەنێت، “گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت”. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار…
Total
0
Share