بانكی ناوهندیی عێراق خستنهڕووی دۆلاری بهشێوهیهكی بهرچاو زیادكرد و ئەمڕۆ گەیاندییە زیاتر لە 305 ملیۆن دۆلار.
بانكەكە ئەمڕۆ خشتەیەكی لەبارەی ئەو دۆلارانەوە بڵاوكردەوە كە ئەمڕۆ خستوونیەتەڕوو و كۆی گشتی دەكاتە 305 ملیۆن و 406 ههزار و 305 دۆلار.
بەپێی خشتەكە فرۆشی دۆلار بە نەقدی 47 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار، حەواڵەش بۆ دەرەوە 257 ملیۆن و 506 هەزار و 95 دۆلارە.
لە ئاكامی زیادبوونی خستنەڕوودا دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و (كاتی ئامادەكردنی ئەو هەواڵە) 100 دۆلار گەیشتە 148.000 دینار لە بۆرسەی سلێمانی و هەولێر و 145.000 دینار لە بەسڕە.