نرخی نەوت لە ساڵی 2021دا چی لێدێت؟

پێشبینی دەكرێت، ساڵی داهاتوو بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا لەنێوان 40 بۆ 60 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەبكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم، ستین جاكۆبسن، بەڕێوبەری وەبەرهێنان لە “ساكسۆ بانك”ی دانیماركی بە ئاژانسی سپۆتنیكی وتووە، “لە ساڵی 2021دا پێشبینی ئەوە دەكەین بەهای بەرمیلێك نەوتی خاو لەنێوان 40 بۆ 60 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەبكرێت، ئەگەری لەوە زیاتریشی هەیە گەر بارودۆخی ئابوریی جیهان چاكبێتەوە و گەشە بكات”.

ئەو شارەزایە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە داهاتوویەكی دووردا ڕۆڵی “ڕێكخراوی ئۆپیك”یش لاواز دەبێت لە بازاڕی نەوتدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئۆپیك پڵەس لە ڕابردوودا بڕیاریدا وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوەكە ڕۆژانە 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە هەناردەكردنی نەوت كەمبكەنەوە بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران، هەروەها كەمكردنەوەی 7 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ مانگەكانی تەموز تا كانونی یەكەم.

مەبەستی ئەو هەنگاوەی ئۆپیكیش بۆ ئەوە بوو، پاڵپشتیی بەهای نەوت بكات و تاڕادەیەك كاریگەری بكاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

لە ڕوحوڵازەمەوە بۆ کوڕەکەی پێشنوێژی ورمێ، ئەو کوڕانەی ڕێگەیان لە باوکیان جیاکردەوە

بابەتی دواتر

دەوڵەمەندترین سەرۆک یانەکانی جیهان و سەروەتەکانیان بناسە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەرمیلێك برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و خاوی تەکساس لە 76 دۆلار نزیكبووەتەوە.…
Total
0
Share