نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەرمیلێك برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و خاوی تەکساس لە 76 دۆلار نزیكبووەتەوە.

هۆكاری بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت، دابەزینی بەهای دۆلارە لەسەر ئاستی جیهان و کڕینی نەوتە لەلایەن ئەمریکا كە دەیەوێت یەدەگی ستراتیژیی نەوتی خۆی زیادبكات و بۆ ئەو مەبەستەش سێ ملیۆن بەرمیل نەوت دەكڕێت.

لە رۆژانی رابردوودا، بەهۆی لەكاركەوتنی هێڵی گواستنەوەی نەوت لە كەنەداوە بۆ ئەمریكا، هەروەها زۆربوونی خواستی چین لەسەر كڕینی نەوت هۆكاربوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

حكومەتی چین بەشێك لە رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای سووككردبوو، بەو هۆیەوە ئەو پیشەسازییانەی نەوتی خاویان بەكاردەهێنا بووژابوونەوە، بەڵام سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە و جارێكی تر توندكردنەوەی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە، پێدەچێت هاوكێشەكە پێچەوانە بكەنەوە، وەك شارەزایانی بازاڕی وزە دەڵێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی ناوەراست و خواروی عێراق گەنمی جووتیارانی…
Total
0
Share