هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردووە

ئەمریكا ڕۆژانە 4.901 ملیۆن بەرمیلی هاوردە كردووە

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاماژە بە پاشەكشەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات، بەجۆرێك هەفتەی ڕابردوو 155 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئیدارەی زانیارییەكان، ناوەندی هاوردەی ئەمریكا بۆ نەوتی خام لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتەوە گەیشتووەتە 5.448 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، بە بەرزبوونەوەی بڕی 547 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەراورد بە هەفتەی پێشتر، كە 4.901 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێكدا.

لەو بڕە هاوردەی نەوتی ئەمریكا، هەفتەی ڕابردوو لە عێراقەوە 155 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، كەمتر بووە لە هەفتەی پێشتر، كە ناوەندی هەناردەی ڕۆژانە 239 هەزار بەرمیل بووە.

زۆرترین هاوردەی ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا لە كەنەداوە بووە بە بڕی 3.472 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، بەدوایدا مەكسیك دێت بە 631 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، پاشان سعودیە كە هاوردەكردن لێیەوە 336 هەزار بەرمیل بووە، بەرازیلیش هاوردەكردن لێیەوە 286 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

بابەتی پێشتر

ئەو نهێنیانەی لە باڵندەی فلامینگۆدا هەن

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: لەكاتی لافاوەكەدا 25 كەس ڕزگاركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share