گالاکتیکۆسی سێیەمی ڕیاڵ بە ستایلی مێسی دەبێت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 جوڵەی گەورە و گرانبەها ئەنجام نادات، وەرزی 2021-2022 تێدەپەڕێنن و بۆ وەرزی دواتر گالاکتیکۆسی سێیەم ئەنجامدەدەن.

تۆماس ڕۆنسێرۆ، ڕۆژنامەنووسی ناوداری ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” لە شیکارییەکدا لە پڕۆگرامی “ئیل لارگێرۆ”، ڕایدەگەیەنێت، ” من لە گواستنەوەی مباپێ و هالاند کۆڵمداوە، ئەم وەرزە ڕوونادات، هەموو شتێک دەکەوێتە هاوینی 2022، ناسڕ خلێفی نەک بە 180، بەڵکو بە 300 ملیۆن یورۆش دەستبەرداری مباپێ نابێت، شێخ دەوڵەمەندە، خەونی هەیە و پێویستی بە پارە نییە”.

ڕۆنسێرۆ لە درێژەی شیکارییەکانیدا دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی لۆس بلانکۆس درکیان بەو ڕاستییە کردووە، کە لەم وەرزەدا مباپێ و هالاند گواستنەوەیان مەحاڵە، بەڵکو پێویست بە پێشکەشکردنی بۆندی خەیاڵی ناکات، لەکاتێکدا مباپێ هاوینی 2022 بێبەرامبەر دەتوانێت درێسی مێرەنگی بپۆشێت.

بەوتەی ڕۆنسێرۆ، ئەو بڕە پارەیەی پێرێز و هاوکارەکانی پاشەکەوتی دەکەن لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بەکاردەخرێتەوە، لێرەدا یانەکە براوەدەبێت بە واژووکردنی بۆندێکی بێبەرامبەر و بۆندێکی گرانبەها.

ڕۆژنامەنووسەکە باس لەوەش دەکات، ستایلی گواستنەوەی مێسی بێبەرامبەر لە جیهانی تۆپی پێدا دەبێتە باو، جگە لەو دوو یاریزانە، یانەی شاهانە هەوڵی دوو یاریزانی دیکە دەدات کە پێکهاتوون لە لیۆن گۆرێتزکا و ئانتۆنی ڕۆدیگێر، هەردووکیان بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریدەکەن، گرێبەستەکانیان 2022 لەگەڵ بایرن و چێڵسی کۆتاییدێت و دەتوانن بێبەرامبەر لە مەدرید ئەسپی خۆیان تاوبدەن.

بابەتی پێشتر

گواستنەوەی هاری کەین ناسناوی پریمەرلیگ یەکلاییدەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

دی ماریا: پێویستە کریستیانۆ حەزی لە خۆکوشتن بێت، لەبەرئەوەی لەگەڵ ئێمە یاریناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگوێرۆ و دێمبیلی گەڕانەوە

دوو ئەستێرەی پێکراوی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ پەیوەندییان بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانەوە کردووەتەوە. بەپێی…
Total
0
Share