هۆکاری پێکدادانی نێوان مێسی و یاریزانانی بۆلیڤیا ئاشکرابوو

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بۆلیڤیای بردەوە، دوای یارییەکە لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین لەگەڵ چەند یاریزانێکی یانەی خانەخوێ بەشەڕهات.

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی دوای لێکدانەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان و وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی یاریزانان دەریخستووە، کە لەکاتی چوونەدەرەوە لە یاریگای هێرناندۆ سیلیس، مارتینێز مۆرینیۆی کاپتنی هەڵبژاردەی بۆلۆڤیا و یاریدەدەرێکی ڕاهێنەری هەمان هەڵبژاردە بەناوی لوکاس دی لا ناڤا ڕوویانکردووەتەوە مێسی و لە بری پیرۆزبایی پێیانوتووە، “شەش گۆڵی خوارد”.

دوو ئەندامەکەی تیمی بۆلیڤیا مەبەستیان لەوە بووە، کە لە ساڵی 2009 هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر ئەرجەنتین تۆمارکردووە.

سەرچاوەکە نەیتوانیوە گرتەی سوکایەتیکردنی بۆلیڤییەکان تۆماربکات، بەڵام لە ڕێگەی یاریزانان و ڕاهێنەرانی هەردوو هەڵبژاردەکەوە چەند زانیارییەکیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیانکردووە، کە لیۆ بە توندی وەڵامی دووانە بۆلیڤییەکەی داوەتەوە و وشەی ناشرینی بەرانبەر بەکارهێناون.
هەروەها مێسی داوەری یارییەکەی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە لوکاس دی لا ناڤای ڕاهێنەر بە شێوەیەکی بەردەوام هاتوهاواری بەسەر ستافی ئەرجەنتیندا کردووە، ئەوەش لە ڕووی یاساییەوە ڕێگە پێنەدراوە، بۆیە لەکۆتایی یارییەکەدا کاتێک ڕوبەروبوونەتەوە مێسی بە ڕاهێنەرەکەی وتووە، ” ئەی پیاو ئەوە چیتە؟ مێشکت لەدەستداوە، بۆ وا دەکەیت؟”.

هەموو ئەم بەریەککەوتنانە لە کۆتایی یارییەکەدا کەڵەکەدەبن و بەهۆی ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان مارسیلۆ مارتینێز و مێسی نزیکبوو شەڕی گەورە لەنێوان یاریزانان بەرپابێت، بەڵام داوەران سەرکەوتوبوون لە جیاکردنەوەی یاریزانان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ له ‌پله‌ی یه‌که‌می کالچیۆدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share