دوای نزیکەی یەک ساڵی تەواو لە شەڕی بەردەوام روسیا ئامادەیی بۆ گفتوگۆی بێمەرج لەگەڵ ئۆکرانیا راگەیاند.
سێرگی فێرچینین جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، “کلاسیکییەکان دەڵێن هەر پرۆسەیەکی سەربازیی بە دانوستان کۆتایی دێت، ئێمەش رایدەگەیەنین ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا بەڵام بەبێ مەرجی پێشوەختە و لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییانەی لە دیفاکتۆیانەی هەیە و ئەو ئامانجانەی رووسیا لە رابردوودا رایگەیاندوون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئۆکرانیا ناتوانێت بڕیاری پابەندبوون یان نەبوون بە دانوستانەکانەوە بدات، ئەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دیکەن، لە رابردوودا کێیڤ رازیبوو بە رێکەوتنەکانی مینسک و ئیسناتبوڵ، بەڵام دواتر لەسەر رێنمانییەکانی واشنتن و برۆکسل پەشیمان بووەە”.
ئاشکراشیکرد، “مەسەلەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئۆکرانیانیا لەدەست ئێمەدا نییە، ئێمە هەڵوێستی خۆمان بە ئاشکرایی وتووە، ئەوەی دەمێنێتەوە دەکەوێتە سەر جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و پیشاندانی نیازپاکییان بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخەی لە ئۆکرانیا دروستبووە”.