كەمال محەمەد كۆنسێرتەكەی لە سلێمانی هەڵوەشاندەوە

هونەرمەند كەمال محەمەد

كەمال محەمەد ئەو كۆنسێرتەی بەنیازبوو لە رۆژی خۆشەویستیدا لە سلێمانی ئەنجامیبدات، هەڵوەشاندەوە.

كەمال محەمەد، هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتەكەی بۆ ئەو كارەساتە گەڕاندەوە كە بەهۆی بومەلەرزەكەی دووشەممەی رابردوو 6ی شوبات بەشێك لە خاك و خەڵكی كوردستانی لە باكوور و رۆژئاوا گرتەوە.

بڕیاربوو كۆنسێرتەكە ئێوارەی سێشەممە 14ی شوبات لە رۆژی خۆشەویستیدا (ڤالانتاین) لە سلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

بابەتی پێشتر

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تا 80% كەمیكردووە

بابەتی دواتر

ژمارەی بومەلەرزەکانی تورکیا گەیشتە دوو هەزار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share