ئەكادیمیای كوردی: كوردناسێكی مەزن كۆچی دواییكرد

یڤگینیا ئیلینچنا ڤاسیلیەڤا لە هەولێر

ئەكادیمیای كوردی كۆچی دوایی یڤگینیا ئیلینچنا ڤاسیلیەڤا زانای رۆژهەڵاتناس و کوردناسی مەزنی یەکێتیی سۆڤیەت و روسیای فیدڕاڵ رادەگەیەنێت.

ئەكادیمیای كوردی دەڵێت، یڤگینیا ئیلینچنا ڤاسیلیەڤا خزمەتێکی گەورەی مێژوو، كەلتوور و ئێتنۆگرافیای کوردیی کردووە، گەنجینەیەک لە بەرهەمی زانستیی ناوازە و سەنگینی پێشکەش بە بواری کوردناسیی کردووە.

بەر لە هەموویان وەرگێڕانی “شەرەفنامە”ی شەرەفخانی بەتلیسی لە دوو بەرگدا بۆ زمانی رووسی ساڵانی 1967 1976، دواتر کتێبی “دەستنووسی خوسرەو ئیبن محەمەد” ساڵی 1984، ساڵی 1990 “دەستنووسی ماهشەڕەف خانم کوردستانی، ساڵی 1991 کتێبی “کوردستانی خوارووی رۆژهەڵات”، ساڵی 2003 کتێبی “شەرەفخانی بەتلیسی”، ساڵی 2012 بڵاوکردنەوەی دەستنووسی میرزا عەلی ئەکبەر کوردستانی بەناوی “حەدیقەی ناسرییە”- کە هەندێ لەو کارانەی کراون بە کوردی، وەك ئەوەی ئەكادیمیا ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، دوو کتێبی هێشتا بەچاپ نەگەیشتوون، “رێبەر و فەرهەنگی خێڵە کوردییەکان” بە هەماهەنگی لەگەڵ خاتوون ژ. س. موسائیلیان و کتێبی بەرگی دووەمی “کوردستانی خوارووی رۆژهەڵات” لەسەر مێژووی میرنشینانی ئەردەلان و بابان.

جگە لە دەیان توێژینەوە و وتاری زانستی کە لە گۆڤار و دەوریاتی زانستیی بڵاوکراونەتەوە و هەندێکیان وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، لەوانە: بیرۆکەی رەچەڵەکی بێگانەی خانەوادە نەجیبزادەکانی کورد وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی، خێڵە کوردەکانی بارزان، بەگزادە و بلباس؛ مێژوونووسانی کورد لەبارەی خێڵی کوردییەوە.

ی. ئی. ڤاسلیەڤا ساڵی 1935 لە خێزانێکی جووتیار لە گوندێکی ناوچەی نۆڤگەڕەد لەدایکبووە. لە ساڵی 1958ەوە لە ئینستیتووتی رۆژهەڵاتناسی- لقی لینینگراد (سان پیترسبۆرگ) کارمەندی زانستی بووە و لە مانگی شوباتی ئەمساڵ 2023 کۆچی دواییکرد.

بابەتی پێشتر

چاڵێکی گەورەی مەترسیدار بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا دروستبووە

بابەتی دواتر

بانگخوازێکی ئیسلامی: کچانیش وەکو کوڕان مافیانە و رێگەپێدراوە داوای هاوسەرگیری لە کوڕان بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت، لە ناوچەشاخاوییەکانیش کاریگەریی زیاتر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی…
Total
0
Share