هونەرمەند سابیر کوردستانی لە تەمەنی 65 ساڵیدا گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی، دکتۆر چالاک قەشانی، ئەمشەو دووشەممە 10ی ئاب، ڕایگەیاند هونەرمەندی ناسراوی کورد، سابیر کوردستانی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و تێکچوونی دۆخی تەندروستی، لە تەمەنی 65 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

دکتۆر چالاک قەشانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “هونەرمەند سابیر کوردستانی لە دوێنێوە باری تەندروستیی ناجێگیر بوو و خرابووە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، سەرەڕای جێبەجێکردنی هەموو ڕێکارە پزیشکی و تەندروستییەکان، بەڵام ئەمشەو لە کاتژمێر 10:00 گیانیلەدەستدا.”

هونەرمەند سابیر کوردستانی، یەکێک لە دەنگە ڕەسەنەکانی هونەری گۆرانیی کوردی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایک بوو، ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو و خاوەنی سێ کچ و یەک کوڕ بوو.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، دکتۆر سەباح هەورامی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە فەیسبوک گیانلەدەستدانی هونەرمەند سابیر کوردستانی پشتڕاستکردووەتەوە و نووسیویەتی، “بەداخەوە، هونەرمەند سابیر کوردستانی، یەکێک لە هونەرمەندە ڕەسەن و دەنگخۆشەکانی کوردستان، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.”

سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانیی خۆی لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

دەریاچەیەكی عێراق مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

بابەتی دواتر

ویلیان: لامپارد متمانەی گەڕاندۆتەوە و بەبێ ڕوونکردنەوە لە پەیامەکانی تێدەگەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share