عەمار حەكیم: پێویستیمان بە ڕوانینی مام جەلال-ـە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەکێتی درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت

عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دەڵێت، “پێویستیمان بە ڕوانینی مام جەلال-ـە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەکێتی درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت”.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەمار حەکیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لە بەغداد، عەمار حەكیم بە گرنگییەوە باسی لە پێگە و هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ کرد لە پێناو لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و پێکهێنانی حکومەت.

سەرۆكی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند، یەکێتی هێزێکی گرنگ و کاریگەرە و مێژوو ئەمەی سەلماندووە. ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە بەگژداچوونەوەی دیکتاتۆرییەت و ئامادەیی تەواوی هەبووە لە ڕووداوە سیاسییەکاندا.

عەمار حەكیم بە جەختكردنەوەوە ڕایگەیاندووە، “ڕابەری کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال هەمووانی لە ژێر سایەی حەکیمانەی خۆیدا کۆکردبووەوە و عێراقی بردە قۆناغێکی نوێی تەبایی و پێکەوەژیانەوە. بۆیە ئێستاش پێویستمان بە هەمان ڕوانینە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

بایرن میونشن دەرگای بەڕووی ڕۆناڵدۆ داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share