لە سنووری قەزای بەردەڕەش هاوڵاتییەك بە هۆكارێكی نادیار مامی خۆی كوشت.
بەپێی زانیارییەكان، لە گوندی حەسەنی سەر بە ناحیەی رۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش كەسێك چووەتە سەر ماڵی مامی و دەمەقاڵی لە نێوان ئەو پیاوە و برازاكەیدا دروستبووە و دوو گوللەی ناوە بە مامییەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە، پیاوەكە تەمەنی 50 ساڵە و تا ئێستا تۆمەتبارەكەش دەستگیرنەكراوە.