هەولێر.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج خوێندکار بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج خوێندکار کە بۆ دەوام ڕۆشتوون تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و یەکێک لە خوێندکارەکان گیانیان لەدەستداوە و چواریان بریندارن.

ڕووداوەکە لە کاتژمێر 7:10ـی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای خەبات-هەولێر ڕوویداوە، بەهۆی خێراییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە شەقامەکە لایداوە.

شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە خوێندکار بوون و بۆ دەوام ڕۆشتوون.

بەپێی هاتوچۆی هەولێر، لە ڕووداوەکەدا شۆفێرەکە گیانیلەدەستداوە و چوار سەرنشینەکەش برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێتەوە، به‌پێی كارنامه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌، ‏به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات.‏ لە كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كەی ئەمڕۆی پەرلەمانی…
Total
0
Share