وەزارەتی رۆشنبیری: ئاهەنگەكانی ڤالانتاین رادەگرین

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەڵێت، “ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان ئاهەنگەكانی ڤالانتاین ئەنجامنادرێن”.

نامیق هەورامی وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم رایگەیاند، “وەك دەربڕینی هاوخەمییەك بۆ قوربانییانی بومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، ئاهەنگەكانی ڤالانتاین و سەرجەم ئاهەنگەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان رادەگرین”.

14ی شوباتی هەموو ساڵێك بە رۆژی خۆشەویستی ناسێندراوە و ساڵانە لە هەرێمی كوردستانیش چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

بابەتی دواتر

كاركردن لە رێگای مەرگ راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share