وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پلانێكی تۆكمەمان هەیە كە بۆ ساڵی داهاتوو كەرتی كارەبا باش بكەین و بتوانین زیاتر خزمەتی هاوڵاتییان بكەین”.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، حكومەت پلانێكی تۆكمەی هەیە كە بۆ ساڵی داهاتوو بتوانێت سێكتەری كارەبا باشتربكات، بەڵام هەندێك راستی هەیە كە بۆ خەڵكی روونبكەینەوە كە هاوڵاتییان بۆ هەر كیلۆواتێك 22 دینار دەداتە حكومەت و بە موەلیدەكان 450 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك دەدات .
راشیگەیاند، “ئەگەر هاولاتی بۆ هەر كیلۆواتێك 10 سەنت بداتە حكومەت دۆخی كارەبا زۆرباش دەبێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاد دەكات”.