کچێکی حەڤدە ساڵ لە ئاودا خنکا

پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی كچێكی تەمەن 17 ساڵ رادەگەیەنێت كە بە وتەی كەسوكارەكەی لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە.

عەقید عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کچێک بە ناوی (ئ.ل.ح.) لە دایکبووی 2006 لە بەنداوی توڕە جاف لە گوندی چیا چەرموو سەر بە ناحییەی باوەنوور خنکا.

وتیشی، “بە وتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو دانیشتووی گوندی گۆڕی ئەسپە و لەگەڵ کەسوکاری بە سەردان چونەتە گوندی چیاچەرموو و لەوێ لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە”.

لەئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوە و بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی پۆلیس ئاماژەی پێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: رێککەوتنی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە.…
Total
0
Share