هەڵمەت بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر ئەنجامدەدرێت

پارێزگای هەولێر هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانەی راگەیاند و داوادەکات هاوڵاتیان پەیوەندی بە تیمەکانیانەوە بکەن.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە لە چوارچێوەى پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگى بێلانە لەناو شار و دەرەوەی شار و، کەمکردنەوە و نەهێشتنیان لە سەرشەقام و ناوبازاڕ و گەڕەک و شوێنە گشتییەکان لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتیى خزمەتگوزاریى ژینگەپارێزى هەولێر، هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئەو سەگانە دەستپێدەکات.

ئاماژە بە ئەوەش کراوە، بۆ ئاگادارکردنەوەى تیمەکانى فەرمانگەى ناوبراو بۆ گرتن و گواستنەوەى سەگى بێلانە بۆ شلتەرى هەولێر، دەتوانن پەیوەندى بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن: (07507507011).

لە ماوەکانی رابردوودا، لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان چەندین کەس و منداڵ لەلایەن سەگە بێلانەکانەوە بریندار کران و چەند حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار کران، ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتەدەنگ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر تەوتینی فەرمانبەرانی سلێمانی تەواوبوو وەزارەتی دارایی پابەنددەبێت بە ناردنی مووچە…
Total
0
Share