قەیرانێکی دیکە ڕووی لە بەرشلۆنە کردووە

ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا جارێکی دیکە داوای لە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کردووە، لە هاوینی 2023 تێچوو و خەرجیاتی یانەکە کەمبکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”، ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا” فشاری لەسەر یانەی بەرشلۆنە دروستکردووە بۆ کەمکردنەوەی (177 ملیۆن پاوەند) لە خەرجیاتی ساڵانە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی هاوسەنگی دارایی و لانەدان لە ڕێساکانی “یاریی خاوێن”.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەگەر ئیدارەی لاپۆرتا پێشنیازەکە ڕەتبکاتەوە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی دارایی و لێپێچینەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەبێت، ئەگەر ئەو هەنگاوەش جێبەجێبکات، ناچارن دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببن.

لە بەرامبەردا یانەکانی مانچستەر یونایتد و سیتی چاویان بڕیوەتە تواناکانی فرینکی دی یۆنگ، ئانسو فاتی، ئەو دوو ناوە بوونەتە سەنتەر و جێی سەرنجی یانە گەورەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share