مان یونایتد ئۆفەری دووەم پێشکەشی چێڵسی دەکات

یانەی مانچستەر یونایتد دووەم گرێبەست بۆ گواستنەوەی مەیسن ماونت پێشکەشی چێڵسی دەکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” ئاشکرایکردووە، گرێبەستی سەرەتایی مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی مەیسن ماونت لەلایەن ئیدارەی چێڵسی-یەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەسەر ڕاسپاردەی ئێریک تین هاگ گرێبەستی دووەم بە تیچووی 50 ملیۆن پاوەند بۆ هەمان مەبەست ئامادەکراوە.

چێڵسی خوستی لەسەر 70 ملیۆنە، ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە جەمسەرەکان بەم نزیکانە بە ڕێککەوتنێک بگەن.

لەلایەن خۆشیەوە، ماونت ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یانە سوورە زەبەلاحەکەدا کردووە و ئامادەیە پەیوەندییان پێوەبکات.

ماونت وەرزی ڕابردوو لەگەڵ چێڵسی سێ گۆڵ و شەش ئەسیستی تۆمارکرد، لە پێکهاتەی سەرەکی “بلوز” دوورخرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێز…
Total
0
Share