فڕۆکەیەکی نوێی ناسا هیچ دەرچەیەکی بینین بۆ ستافی فڕۆکەوانی تێدا نییە

دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا”، پەردەی لەسەر فڕۆکەیەک لادا کە پەنجەرەی پێشەوەی نییە تاوەکو فڕۆکەوانەکان بتوانن ببینن چی لەبەردەمیاندایە، لەگەڵ ئەوەشدا فڕۆکەکە بە خێرایی دەنگ دەفڕێت.

تایبەتمەندیەکانی فڕۆکە نوێیەکە

ناسا رایگەیاندووە، ” فڕۆکەکە جارێ ئەزموونییە و فڕۆکەوانە راهێنراوەکانی ناسا لەبری پەنجەرە تەکنەلۆژیای بینینی گەشەپێدراو بەکاردەهێنن بۆ گەشتکردن بە ئاسمانی قەرەباڵغ بە فڕۆکەدا”.

فڕۆکەی X-59 Quiet SuperSonic Technology سیستمێکی نوێ بەکاردەهێنێت کە جێگەی هێڵی بینینی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانەکە دەگرێتەوە .

ئەمەش دەتوانێت یارمەتیی فڕۆکەوانەکان بدات فڕۆکەکانی دیکە خێراتر ببینن وەک لەوەی لە رێگەی جامی ئاساییەوە دەبینرێت.

ئەم فڕۆکە نوێیە لووتێکی جیاوازی دێژی هەیە کە درێژییەکەی 38 پێیە، بە شێوەیەک دیزاینکراوە کە زیاتر ئایرۆداینامیک بێت لەکاتی فڕین بە خێراییەکی بەرز.

ناسا ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامانجی فڕۆکەی X-59 کەمکردنەوەی دەنگی بەرزی بەرزبوونەوەیە کە لەگەڵ گەشتکردنی خێراتر لە خێرایی دەنگدا دروستدەبێت”.

بەهۆی “لووت”ی دێژی فڕۆکەکە، فڕۆکەوانەکە لە نزیک ناوەڕاستی فڕۆکەکە دادەنیشێت، هیچ پەنجەرەیەک لەبەردەمیدا نییە بۆ بینین.

سیستمی بینینی دەرەکیی دوو کامێرا و پرۆسێسکردنی وێنە و کۆمپیوتەرێک بەکاردەهێنێت کە تەکنەلۆژیای نوێیە بۆئەوەی دیمەنێکی راستەقینەی گەشەپێکراو و زۆر واقیعی بە فڕۆکەوانەکان بدات .

لێس باسی ئەو دیمەنەی کردووە کە “وەک ئەوەیە لە پەنجەرەکانەوە سەیر بکەیت”.

روونیی شاشەکەی نزیکەی چوار هێندەی شاشە تەقلیدییە بەرزەکانی ( (HDیە کە زۆر کەس پێی راهاتوون .

شاشەکە دەتوانێت بگۆڕێت بۆ دیمەنە جیاوازەکان کە بەشە جیاوازەکانی ئاسمان پیشان دەدات

گۆڕینی کەناڵەکان بە خێرایی پێنج میلی چرکە ڕوودەدات

بابەتی پێشتر

رۆژنامەی سەباح: هەرێم پابەندنەبێت سیناریۆی توند لەدژی دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

دورانت بە چوار یاریزان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share