لە كەركوك زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی كەركوك رایدەگەیەنێت، سبەینێ زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت كە ئەوەش وەك ئامادەكارییەكە بۆ ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتییان لە هەر كارەساتێكی سروشتی.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی كەركوك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، سبەینێ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كەركوك تاقیدەكرێتەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتییان لە هەر كارەساتێكی سروشتی.

هاوكات میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ لە هەمان وادەدا زەنگی ئاگاداركردنەوە لە بەغداد و تەواوی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

لەكۆی 29 كۆمپانیای گشتیی عێراق تەنها دووانیان قازانجیان كردووە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتێكی دیكە دەوامی كەمكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانەوە دەوامی فەرميی وەزارەتی پێشمەرگە كەمكراوەتەوە . بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە…
Total
0
Share