ئەنجومەنی وەزیران رێكارەكانی خۆپارێزی لە بومەلەرزە تاوتوێدەكات

ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا رێكارەكانی خۆپارێزی لە بومەلەرزەی تاوتوێكرد

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەت، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و تاوتوێی رێكارەكانی خۆپارێزی لە بومەلەرزەی تاوتوێكرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەرێمی كوردستان بەپێی توانا، سەرجەم هاوكاری و یارمەتییەكی پێویست پێشكەشی زیانلێكەوتووانی ئەم كارەساتە دەكات، دواتر و لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتێك سەبارەت بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە كارەساتی بومەلەرزە و ئامادەكارییە پزیشكییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی لە كاتی روودانی كارەساتی سروشتی و سنوورداركردنی زیانەكانی بومەلەرزە خرایەڕوو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی قەرەباڵغییەوە بازاڕی دۆلارەكە داخرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بەهیچ کەسێک نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵک تێکبدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share