وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 167 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، نۆ كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 167 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 65 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە چوار كەسن”.
لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا نۆ توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە كە سێ توشبوویان لە هەولێر و چوار توشبوو لە سلێمانی، دوو كەسیش لە پارێزگای دهۆك”.
ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 158 كەس.
وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..